وەزیرە کوردەکان بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناکەن

وەزیری کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند" ئەوان وەک وەزیرە کوردەکان بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناکەن تا بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە".

د. دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند" ئەوان وەك وەزیرانی كورد بەشداری كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ناكەن تائەوكاتەی بارو دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە".

ئەو وەزیرە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کورد هاوهەڵوێستن لەبارەی بارو دۆخی عێراقەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سازبکرێت.

ئەم هەڵوێستەی کورد دوای ئەو هێرشە دێت کە هەفتەی رابردوو لایەنگرانی تەیاری سەدر هێرشیان کردە سەر بینایەی پەرلەمان. 



PM:12:37:08/05/2016