وێنە...نهێنی پەیوەندی نێوان بەهمەنی قوبادی و كەیلان ئاشكرا بوو

خانمە پێشكەشكاری ناسراوی كورد كەیلان، پەیوەندی خۆی دەرهێنەری گەورەی كورد بەهمەنی قوبادی ئاشكرا دەكات.

كەیلان لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی خۆی و بەهمەنی قوبادی بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات كە خزمایەتییەكی نزیك كۆیان دەكاتەوە.

كەیلان لەگەڵ وێنەكەدا كە بەشێوەی سێڵفی گیراوە ئاماژە یەوە كردووە كە قوبادی پورزایەتی، ئەمەش بۆ یەكەمجارە ئەو پەیوەندییە ئاشكرا دەكات.

كەیلان یەكێكە لە پێشكەشكارە ناسراوەكانی كورد كە لەئێستادا پرۆگرامی ماڵی ئێمە لە كەناڵی كورد ماكس پێشكەش دەكات، بەهمەنی قوبادیش دەرهێنەرێكی گەورەی كوردە كە لەسەر ئاستی جیهان خاوەنی ناوبانگێكی زۆرە و خاوەنی چەندین بەرهەمی ناوازەیە.



PM:12:37:08/05/2016