فەرماندەیی هەولێر روونكردنەوەیەك لەسەر بكوژی گەنجەكە بڵاودەكاتەوە

فەرماندەیی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە کوشتنی بارزان ڕەشید، قوتابیی زانکۆی جیهان بڵاو کردەوە کە لە لایەن ئەفسەرێکی فەرمانگەکەوە ئەنجام دراوە، بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 9\5\2016، لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە لە پەیجی فەرمیی فەرماندەییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، فەرماندەیی هەولێری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاماژەی بەوە داوە کە تاوان هەر تاوانە و هەر کەسێک ئەنجامی بدات و لە هەر جێگا و پلە و پایەیەک بێت، دەبێت تاوانبار بە سزای خۆی بگەیەندرێت. باسیش لەوە کراوە: ”فــه رمـانـده یـی هـه، ولـێـر فــەرمـانـدەیی شەهـیـدان و خـاوەن مـێژوویەکی پڕ لە خەبات و قوربانی دانە، هەمیشە جێگای متمانەی خەڵک و دەزگاکان بووە، بۆیه پێمان باش بوو ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت به تاوانی كوشتنی هاووڵاتی (بارزان) له لایان ئەفسەرێكی فەرماندەییمان بدەین".

فەرماندەییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەنجامدانی تاوانەکە پەیوەندی بەو فەرماندەییەوە نییە و دەشڵێت: ”ڕاستە دەستگیرکردنی تاوانبار ئەرکی هەموومانە، بەڵام کاتێک تاوانبار شوێنی دیار نەبێ، دەبێت هەموو بۆ ڕادەستکردنی بە یاسا، هاوکار بین". ئەوەش ئاشکرا کراوە: ”تاوانبار بەهیچ شێوەیەک دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، لە هیچ بارەگایەکی فەرماندەییەکەیان نەبووە، تەنها بەپێی پەیوەندیی تەلەفۆنی، کەمتر لە یەک سەعات، گەڕاوەتەوە ڕەبایەکەی خۆی لە گوندێکی قەراج، دواتر خۆی ون کردووە و نادیارە. بەڵێنیشیان داوە: "له كاتی هەبوونی هەر زانیارییەک، ڕادەستی یاسای دەکەین، بۆ ئەوەی به سزای خۆی بگات".



PM:01:48:09/05/2016