موسه‌نا ئه‌مین سه‌رۆکی فراکسیۆن یه‌کگرتووی ئیسلامی له سه‌ر ژنهێنانی سێهه‌می دێته ده‌نگ و ده‌ڵێت" زۆر پێویسته بۆ کۆ‌مه‌ڵگای کوردی".
د.موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی له لێدوانێکا بۆ ماڵپه‌ڕی ئاوێنه له‌سه‌ر هێنانی ژنی سێهه‌می ده‌ڵێت" ئێستا كۆمه‌ڵگای كوردی زۆر پێویستی به‌وه‌یه دیارده‌ی فره‌ژنی تێدا په‌یڕه‌و بكرێت چونكه چه‌ندان ئافره‌ت هه‌ن چاوه‌ڕێی دروستكردنی لانه‌ی خۆشه‌ویستین”.
ناوبراو ده‌شڵێت "ژنهێنانی دوه‌م ئه‌ركه له‌سه‌ر پیاوان‌و پێویسته ببێته دیارده، كۆمه‌ڵگا پێویستی به‌م جۆره دیارده‌یه هه‌یه چونكه مافێكی سه‌ره‌تایی ژنان هه‌یه به‌شوكردن نه‌بێت ده‌سته‌به‌ر ناكرێت”.
موسه‌نا ئه‌مین یه‌که‌م ژنی دکتۆرێکی زانکۆ که‌سێکی ئه‌کادیمی بوو، ژنی دووه‌می خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی خوورماتوو بوو، به‌و پێیه‌ی باری شارستانی کچه‌که له‌ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بوو، ئه‌و یاسایه نه‌یگرته‌وه که له‌هه‌رێم به‌رکاره‌و پیاوبه‌بێ به‌هانه‌ی شه‌رعی و یاسایی ناتوانێت ژنی دووه‌م بهێنێت، سێهه‌م ژنی که له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا هێناویه‌تی دانیشتووی ئوسترالیایه.