پەكەكە ڤیدیۆی شەڕەكەی سەردەشتی بڵاوكردەوە

چوارشەممەی رابردوو شەڕو پێكدادانێك لەناوچەی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەنێوان هێزێكی كوردی‌و سوپای پاسداران روویدا كە ژمارەیەك كوژراوی لێكەوتەوە.

پاش شەڕەكەش راگەیاندنی چەندین حیزبی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەم شەڕەی گرتە ئەستۆ. لەوانەی یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵات "یەرەكە"ی سەر بە پەكەكە راگەیاند یەكینەكانی ئەوان ئەو شەڕەیان كردوە.

ئەم ڤیدیۆییە لەلایەن "یەرەكە" بڵاوكراوەتەوە.





PM:03:30:10/05/2016