مه‌لا سه‌له‌فییه‌کان لەسەر عەبدولەتیف سەلەفی راگەیاندنێك بڵاودەكەنەوە
دەستەیەک لە مامۆستای ئاینیی سەلەفی ڕاگه‌یه‌ندراوێکیان له‌باره‌ی حه‌قیقه‌تی سه‌له‌فییه‌ت و هه‌ڵوێستی موسڵمانانه له‌باره‌ی ئه‌و ڕوداوه‌ی عه‌بدولله‌تیف سه‌له‌فی كه ئێستا ده‌گوزه‌رێت بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنن هیچ کەس ڕابەری سەلەفی نییە لە کوردستان و جیهانیشدا.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 11/5/2016، ڕوونکردنەوەکەی ئەو دەستەیە لە مه‌لایانی ئاینیی سەلەفی بڵاوکراوەتەوە و لە هەشت خاڵ پێکهاتووە. لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "ئه‌وه‌ی له لۆمه‌ی لۆمه‌كار نه‌ترسا ودانی نەنا به‌هه‌ڵی خۆیدا و گه‌ڕایه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاری وداوای لێخۆشبونی كرد بێگومان ئه‌وه له سه‌ر ڕێبازی سه‌له‌فه، نه‌ك چه‌واشه‌كاری و به‌لاڕێدا بردنی گه‌نجان و دڵسۆزانی ئیسلام".
دەقی ڕوونکردنەوەی دەستەی لە مامۆستایانی ئاینیی سەلەفی
بسم الله والحمدلله والصلاه والسلام علی رسول الله
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆڕای گشتی
ئێمه وه‌ك ده‌سته‌یه‌ك له مامۆستایانی شوێنكه‌وته‌ی سه‌له‌فی ساڵح به‌پێویستی ده‌زانین ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ین له سه‌ر حه‌قیقه‌تی سه‌له‌فییه‌ت وهه‌ڵوێستی موسڵمانانه له‌باره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا ده‌گوزه‌رێت له چه‌ند خاڵێكدا:
١ - سه‌له‌فییه‌ت بریتییه له گوێڕایه‌ڵی وپابه‌ند بوون به ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه له‌سه‌ر ڕێگای پپێغهمبهرێلی الله علیه وسلم وهاوهلێنی وپێشینی چاكی ئه‌م ئومه‌ته لهههموڕووهكانییهوه وه‌ك بیر‌و باوه‌ڕ وپه‌رستش وڕهفتارو كردار و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ورو به‌ردا به‌ڕه‌وشتی جوان وپاراستنی مافی هه‌مو خاوه‌ن مافه‌كان و هیچ ڕویهكیش له‌م ڕوانه فه‌رامۆش نه‌كرێت له‌سه‌ر حیسابی ڕوه‌كانی تر، وهبڕواداران چه‌ندێك پابه‌ند بن به‌م سیفه‌تانه‌وه ئه‌وه‌نده پابه‌ندن به‌ڕێبازی سه‌له‌فی ساڵح وه و چه‌نده دووربن له‌م سیفه‌تانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ش دوورن له‌و ڕێبازه‌وه هه‌رچه‌نده به‌ده‌م بانگه‌شه‌ی بۆبكه‌ن.
٢ - سه‌له‌فییه‌ت له هه‌مو جیله‌كانی پێشوو زانا و شه‌رعزان و مامۆستای هه‌بوه نه‌ك ڕابه‌رو سه‌رۆك ودهمڕاست و به‌رپرس، هه‌ر بۆیه به‌هه‌موو موسڵمانان ڕاده‌گه‌یه‌نین كهسهلهفییهت به‌گشتی و به كوردستانیشه‌وه ڕابه‌رو گه‌وره و سه‌رۆك وبه‌رپرسی نییه و كه‌سیش ئه‌ومافه‌ی نییه وه‌ك گه‌وره و ڕابه‌ری سه‌له‌فی بناسرێت، وه بۆتێگه‌شتن له ڕێبازی سه‌له‌ف زانایانی پێشین و گه‌وره زانایانی ئومه‌تی ئیسلام مامۆستا‌و پێشه‌وان له ههركوێكی ئه‌م جیهانه بن.
٣ - سه‌له‌فییه‌ت موسڵمانان فێری ئیتیباع و چاوڕۆشنی ده‌كات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه له ترسناكی ده‌مارگیری ولاسایكردنه‌وه ئایا بۆ كه‌سێك بێت یان بۆمهزههبێك یان بۆنهتهوهیهك، چونكه ده‌مارگیری وا له خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات كه ڕاستییه‌كانی له‌لا ئاوهژوبێتهوه وههڵهكانیش به‌حیكمه‌ت بزانێت .
٤ - هه‌موو مرۆڤێك له‌هه‌ر ئاستێكی زانستی و ئاینی و ئیداری و كۆمهلێیه تیدابێت قابیلی ئه‌وه‌یه هه‌ڵه‌ی لێ بوه‌شێته‌وه له هه‌ر ڕوویه‌ك له‌م ڕوانه‌وه بۆیه باشترین كه‌س ئه‌وه‌یه خۆی به مه‌عێوم نه‌زانێت ولوتبه‌رزی نه‌كات له ئاستی په‌شیمان بونه‌وه‌ی له‌تاوان وگه‌ڕانه‌وه‌ی بۆحه‌ق وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست فه‌رمویه‌تی:(( كُلُّ ابْنِ ا‌دم خَگاوٌ، ۆخَیْرُ الْخَگائِینَ التَّوَّابُونَ)). واته:هه‌موو مرۆڤه‌كان قابیلی ئه‌وه‌ن هه‌ڵه بكه‌ن به‌لێم باشترینیان ئه‌وانه‌ن كه زوو ته‌وبه ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگار.
وه هاوه‌لێنی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ێلی الله علیه و سلم باشترین پێشه‌نگ بوون له‌م بواره‌دا كاتێك یه‌كێكیان تاوانێكی ده‌كرد ده‌هات وده‌یفه‌رموو تاوانێكی ئاوام كردووه حوكمه‌كه‌م چییه؟ كه‌واته: ئه‌وه‌ی ئاوا بوو له لۆمه‌ی لۆمه‌كار نه‌ترسا ودانی نا به‌هه‌ڵی خۆیدا و گه‌ڕایه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاری وداوای لێخۆشبونی كرد بێگومان ئه‌وه له سه‌ر ڕێبازی سه‌له‌فه، نه‌ك چه‌واشه‌كاری و به‌لاڕێدا بردنی گه‌نجان و دڵسۆزانی ئیسلام.
٥ - هه‌ركه‌سێك له شوێنكه‌وتوانی ئه‌و ڕێبازه دوچاری هه‌ڵه بوو ته‌نها خۆی به‌رپرسیاره نه‌ك هه‌ڵگران وشوێنكهوتوانی ڕێبازی سه‌له‌ف.
٦ - وه‌ك ئاشكرایه لای هه‌ندێك له موسڵمانان كه ئێمه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به خاوه‌نی كه‌ناڵی ئامۆژگارییه‌وه نه‌ماوه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه‌و تێبینییه‌وه كه ئاماده نه‌بوه چاكیان بكات، وه هه‌ر به‌و هۆیه‌یشه‌وه زیاتر له دوو ساڵ ده‌بێت ووتارهكانمان له‌كه‌ناڵی ناوبراو ڕاگرتووه.
٧ - به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڕه‌وای نازانین به‌هۆی كرداری ناشیرنی كه‌سه‌كانه‌وه ڕێبازی سه‌له‌فییه‌ت كه ئیسلامی حه‌قه له كه‌دار بكرێت وهێرش بكرێته‌سه‌ر پیرۆزییه‌كانی ئیسلام وههڵگرانی ناشیرین بكرێن.
٨ - واجبه شوێنكه‌وتوانی ڕێبازی سه‌له‌ف ڕاستگۆبن و پاساو بۆ هه‌ڵه‌ی هیچ كه‌سێك نه‌هێننه‌وه شكۆوپیرۆزی ئیسلام لهكهدارو ناشیرین نه‌كه‌ن به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه و دڵسۆزانه ئه‌مانه‌تی سه‌ر شانی خۆیان بگه‌یه‌نن و پشت به خوای گه‌وره ببه‌ستن.
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه اجمعین. 4/ شعبان / 1437 ك
AM:11:51:11/05/2016