جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان پرۆژەی رێكەوتنی لەگەڵ یەكێتی پەسەند كرد

جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە كۆی دەنگ پرۆژەكەی پەسەند كردووە، ئەمەش دوای چەند كاتژمێرێك لە گفتوگۆ لەسەر پرۆژەكە.

پاش كۆتایی كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی باسی لەخاڵ‌و تەوەرەكانی رێكەوتنەكەی نێوان گۆڕان‌و یەكێتی كرد.

پرۆژەی رێكەوتنی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە 33 بەند پێكدێت و چاوەڕوان دەكرێت بەم نزیكانە لەنێوان سەركردە باڵاكانی هەردوو لا ئیمزا بكرێت.



PM:02:16:14/05/2016