تەقینەوەیەک لە قامیشلۆ ڕوویدا
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان تەقییەوە. بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە ژمارەیەک کەس شەهید و بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤ی ئایاری ٢٠١٦ و لە کاتژمێر چوار و پێنج خولەکدا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گۆڕەپانی عوسمان سەبری لە گەڕەکی هێلیلیییەی شاری قامیشلۆدا تەوقیوەتەوە.
بەپێی هەواڵەكە بەهۆی تەقینەوەكەوە شەهیدو بریندار هەیە بەڵام تا ئێستا زانیاریی لەمبارەیەوە بڵاونەكراوەتەوە.
PM:04:52:14/05/2016