سەرۆ قادر گۆڕان و بەشێک لەسەرکردایەتی یەکێتی بەدەستی ئێران دەزانێت

بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی پارتی، نەوشیروان مستەفاو بزووتنەوەی گۆڕان و بەشێک لەسەرکردایەتی یەکێتی بە دەستی ئێران ناوەزەد دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی NRT لەگەڵ سەرۆ قادر هێرشێکی توند دەکاتە سەر نەوشیروان مستەفا و یوسف محەمەدو بەشێک لە سەکردایەتی یەکێتی.

ئەو دیدارە کە دوای رۆژێک دێت لە بڕیاردانی سەرکردایەتی یەکێتی و جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە جیا لەسەر پرسی رێککەوتنی نێوانیان، سەرۆک قادر هەرچەندە ئەو رێککەوتنەی بە کارێکی سیاسی ئاسایی ناوزەدکرد، بەڵام زۆر بەهەڵچوونەوە هێرشی کردە سەر نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەی گۆڕان و بەشێک لەسەرکردایەتی یەکێتی.

ئەو کادیرەی پارتی وتی" بارزانی تا سەربەخۆی بەردەوام دەبێت وئەو گەڕاوەتەوە بۆ شەرعەتی شۆڕشگێڕی"
لەسەر نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان وتی" ئەو حەوت مانگ چووە دەرەوەی وڵات و دەبوایە هەڵوێستی هەبووایە لەسەر شکستی حیزبەکەی".

ناوبراو هێرشی کردە سەر سەرۆکی پەرلەمان و بەنەزانی لە بەڕێوەبردنی پەرلەمان ناوزەدکردو ئەوەشی خستەڕۆ کە هەرە هەنگاوی باش ئەوە بوو کە پەرلەمانی بەم دەردە برد.

سەرۆ قادر باس لەوە دەکات کە کێشەی سەرۆکایەتی لە لایەن ئێرانەوە ئیفتعال کراوە " بۆ ئەوەی بارزانی نەیپەرژێتە سەر سەبەخۆیی".
  



PM:08:16:15/05/2016