سپی ناوی ئەو بەرپرسانەی یەکێتی بڵاودەکاتەوە لەگەڵ رێککەوتنی یەکێتی‌و گۆڕان نەبوون

ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەكێتی دژی رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان بوون، سپی ناوەکانیان بڵاودەکاتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی سپی لە کۆبوونەوەی ئێوارەی رۆژی شەممە ٥/١٤ ی سەرکردایەتی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی دژی ئەو رێککەوتنە دەنگیان داوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، هەریەک لە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەرسەلان بازیز و ئازاد جوندیانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و د. خەسرەو گووڵ محەمەد و حەمەی حەمە سەعید دژی رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان دەنگیان داوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" رەنگە دەنگنەدانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی دژی رێککەوتنە ئاسایی بێت، بەس ئاسایی نییە کەسێکی وەک مەلا بەختیار کە بەرپرسی دەستەی کارگێڕیە دژی رێککەوتنەکە بێت، چونکە هەمیشە دەتوانێت کێشە بۆ رێککەوتنەکە دروستبکات".




AM:10:29:16/05/2016