پیوكەی میدیا: باس‌نیوز خراپ تێكەوتوە
ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەڵامی هەواڵێكی ماڵپەڕی باس‌نیوز لەسەر ریكلامی ماڵپەڕەكەیان دەداتەوە.
ماڵپەڕی پیوكەی میدیا دەنوسێت:
"ماڵپه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی باس‌نیوز، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ریكلامی بازرگان‌یش ده‌بێت قسه‌ی هه‌بێت، هه‌ر بۆیه خۆی تووشی سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره كردوه كه‌چی چاره‌سه‌ری پشت ئێشه وه‌رده‌گرێت..... ئه‌م ماڵپه‌ڕه به شپرزه‌ییه‌كی زۆره‌وه بابه‌تێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر ریكلامێكی بازرگانی سایتی PUKmedia كه وه‌سڵی ریكلامه‌كه هاوپێچ ده‌كه‌ین.. هه‌زارو یه‌ك شیكاری سیاسی بۆ ئه‌م ریكلامه كردووه، سه‌یرتر ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر دیزاینه‌كه‌ش به‌كوردی نووسراوه (ریكلام) واته بازرگانیه‌و پاره‌ی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت، كه‌چی ئه‌و سایته هه‌رچی خۆی بیه‌وێت ئه‌وه‌ی باساندوه.. بۆیه خراپ تێكه‌وتوه..
جام كوردی مانگنامه‌یه‌كی كوردیه له‌وڵاتی ئێران چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌و له‌باشوری كوردستانیش دابه‌شده‌كرێت، كه‌چی باس‌نیوز زۆر شپرزانه نووسیویه‌تی ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئێرانی به‌سه‌ره‌وه‌یه!!!! واته به‌سه‌ر مانگنامه‌كه‌وه!!!!
سه‌یره ئه‌مما سه‌یر!!!!
براده‌رانی باس‌نیوز بابه‌ته‌كه‌تان هاوزه‌مه‌ن بوو له‌گه‌ڵ سكاڵایه‌كی ره‌سمی كونسوڵخانه‌ی وڵاتێكی دراوسێ له سه‌ر PUKmedia ئیتر نازانین ئه‌مه رێكه‌وت بوو یان كاری به‌رنامه‌رێژی هاوبه‌شی بۆ كراوه؟؟؟؟؟
هاوپێچ وه‌سڵی به‌شی ژمێریاریتان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست و كڵێشه‌ی دیزاینی ریكلامه‌كه‌ش كه‌به‌كوردی له‌سه‌ری نووسراوه ریكلام.. ده‌شڵێین هیوادارین سه‌رقاڵی كار‌و پیشه‌ی رۆژنامه‌وانیی خۆتان بن نه‌ك قسه‌كردن له‌سه‌ر ریكلامی بازرگانی".
PM:02:56:16/05/2016