"ئەگەر رێكەوتنی گۆڕان‌و یەكێتی بۆ پارتی مەترسی هەبێت لە دێگەڵەوە جیای دەكاتەوە"

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی یەکگرتوو رایگەیاند ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان بزانێ ئەم ڕێککەوتنەی نێوان یەکێتی و گۆڕان هەڕەشەیە لەسەری، بۆی هەیە حکومەت لە لە دێگەڵەوە جیا بکاتەوە.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی بە رۆژنامه‌ی ئاوێنەی  راگەیاندووه‌: "ئەگەر ئامانج لە رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان دروستکردنی گوشارێکی نەرم بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، ئەوا هەموو لایەک پێشوازی لێدەکەن و جێگەی دڵخۆشیە، بەڵام ئەگەر ئامانج لێی پیلانگێری بێت بەشێوەیەکی نەرێنی، ئەوا زەرەرو زیانی دەبێت.

ئه‌بوبه‌كرهه‌ڵه‌دنی ئاماژەسی داوە بەوەی  " ئەمە جۆرێکە لە گەمەی سیاسی و لە جوڵەی سیاسیی نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستان، ئومێدەواریین ئەو ئامانجە بپێکێت کە ئاسایی کردنەوەی باردۆخی هەرێم و خۆئامادەکردنە بۆ قۆناغی ئاییندە".

لەبارەی مەترسییەکانی دوو ئیدارەبوونی هەرێمی كوردستان، هەڵەدنی وتی: " پارتی دیموکراتی کوردستان بزانێت هەنگاوەکانی یەکێتی و گۆڕان بەرەو ئەوە دەڕوات کە گوشاری جدی لەسەر ئەو حزبه‌ دروستدەکات، ئەوا بێمنەتە لەبەرئەوەی ناوچەیەکی نفوزی هەیە".

هەروەها وتوێتی "چەند جارێک پارتی ئەو چەکەی بەکارهێناوە و من بۆ خۆم چەندین جار گوێبیستی ئەو دەستەواژەیە بوم کە پارتییەکان وتویانە هەر کاتێک زانیمان مەترسییەکان لەسەرمان جدی دەبێت، لە دێگەڵەوە جیای دەکەینەوە



PM:03:04:17/05/2016