وێنە...بێژەرە دیارەكەی كەركوك دووردەكەوێتەوە

نێرگز قادری بێژەری دیار كەناڵی كەركوك بۆ ماوەیەك لەسەر شاشە دووردەكەوێتەوە.

نێرگز قادر لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی نوێ خۆی بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوەش دەكات كە ماوەی 20 ڕۆژ لەسەر شاشەی كەناڵی كەركوك دووردەكەوێتەوە و لەبەرنامەی بەیانیان كەركوك و هەواڵەكانیشدا دەرناكەوێت.

نێرگز هۆكاری دووركەوتنەوەكەی بۆ سەرقاڵی بە تاقیكردنەوەكان دەگێڕێتەوە چونكە ئەو جگە لە كاری ڕاگەیاندن خوێندكارە.

ئەو ڕاگەیاندنكارە سوپاسی بەڕێوبەڕی كەناڵەكە دەكات كە هەمیشە پاڵپشتێتی بۆ ئەوەی لە خوێندنەكەی و كارەكەیدا سەركەوتووبێت.

نێرگز قادر دوای تەواوبونی تاقیكردنەوەكان لە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا دووبارە دەگەڕێتەوە سەر شاشە و وەك بێژەری هەواڵ و پێشكەشكاری بەرنامەی بەیانیانی كەركوك دەردەكەوێت. 



PM:01:48:18/05/2016