ئەمەریکا داوا لەكورد دەكات بۆ بەغدا بگەڕێتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات كە ئەمەریکا داوای لێکردون بگەڕێنەوە بۆ بەغدا.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئار تی ڕاگەیاند "کونسوڵی ئەمەریکا لە هەرێم پەیوەندی بە هەر پێنج فراکسیۆنە کوردییەکەوە کردووە و پێیوتین پێویستە کورد لە بەغدا بێت".

هەروەها وتی "نیگەرانییەکانی خۆمان سەبارەت بە چاکسازییەکانی عەبادی بە کونسوڵی ئەمەریکا وتووە".
وتیشی "بەڵێنی گەڕانەوەمان بۆ بەغدا بە کونسوڵی ئەمەریکا نەداوە".



PM:02:02:19/05/2016