ئەستێرەی كۆمیدی میسری عادل ئیمام لە درامایەكی نوێدا ڕۆڵی پیاوێكی ڕزیل دەبینێت.
عادل ئیمام لە ڕەمەزانی ئەمساڵدا لە درامایەك بە ناوی (مأمون و شركاه) دەردەكەوێت كە پێشبینی سەركەوتنێكی زۆر لێدەكرێت و تێیدا ڕۆڵی پیاوێكی زۆر ڕەزیل دەبینێت كە منداڵەكانی بەهۆیەوە ماڵیان چۆڵكردووە و ژنەكەشی بەردەوام داوای جیابونەوەی لێدەكات.
لە درامای مامون و شركاه چەند ئەستێرەیەكی ناسراوی میسری ڕۆڵ دەبینین كە دیارترینیان بریتییە لە لوبلوبە و مستەفا فەهمی و خالید سەلیم و تامر هەرجیس و چەند ئەكتەرێكی دیكەی ناسراو.
لەئێستاشدا %80 كارەكانی دارماكە تەواو بووە و كاری دەرهێنانشی لەلایەن رامی كوڕی عادل ئیمامەوە ئەنجامدراوە.