فرۆكە میسرییەكە لە كەنارەكانی یونان دۆزرایەوە
فرۆكە میسرییەكەی كە سەرلەبەیانی ئەمرۆ بە 66 سەرنشینەوە ون ببوو، لە كەنارەكانی دەریای ئیجە‌و لە وڵاتی یونان دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی یونان، لاشەی فرۆكە میسرییەكە لە كەنارەكانی دوورگەی كارباتۆس لە باشوری رۆژهەڵاتی دەریای ئیجە دۆزراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەم هەواڵە لەلایەن میسرەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە شه‌ریف فه‌تحی وه‌زیری فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی میسر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌سه‌عات 6 ی به‌یانییه‌وه ئاگاداركرایه‌نه‌وه كه ژووری په‌يوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی شارل هیچ په‌وه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و فڕۆكه‌یه نه‌ماوه كه‌له پاریسه‌وه به‌ره‌و میسر به‌ڕێكه‌تبوو.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا وه‌زیری فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی میسر وتیشی: تائێستا هیچ زانارییاییه‌كی دروست له‌باره‌ی دیارنه‌مای ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌به‌رده‌ستدا نیه، بۆیه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌و تائێستا ناتوانین بڵێن دیارنه‌مای ئه‌و فڕۆكه‌یه‌كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستییه یاخود دووره له‌كرده‌وه‌ی تیرۆرستییه‌وه.
PM:03:13:19/05/2016