بارزانی: کاتی سەربەخۆیی هاتووە
بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت سنوورە دەستکردەکانی سایکس بیکۆ بسڕدرێتەوە و سنوورە سرووشتییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی پێناسە نەتەوەییەکان، دابڕێژرێتەوە.
له چاوپێكەوتنێكداله‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (The Natinal)ی ئه‌مەریكی، مه‌سعود بارزانی، باسی له ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ کردووە و دەڵێت: "ئێستا ئەم ڕێککەوتننامەیە به هه‌ڵه‌ی سه‌ده هه‌ژمار ده‌كرێت. ئێستا سنووره‌كان به كردەیی هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه و پێویسته هه‌مووان دان به‌م ڕاستییه‌دا بنێن”.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە: "پێویسته پرسیار له خه‌ڵك بكرێت كه ئایا ده‌یانه‌وێت به یه‌كه‌وه بژین، یان حه‌ز ده‌كه‌ن جیا ببنه‌وه و سنووره‌كان به‌پێی خواست و ئیراده‌ی گه‌ل ده‌بڕێژنه‌وه؟ هیچ چاره‌سه‌رێك نابێت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسەپێندرێت و هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك، پێویسته له ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمەوە بێت”.
دووپاتیشی کردووەتەوە: "له هه‌رێمی كوردستاندا كاتی سه‌ربه‌خۆیی هاتووه، ئێمە له ڕێگای دیالۆگی ئاشتییانه‌وه كار بۆ ئه‌م مافەمان دەکەین”.
PM:04:28:19/05/2016