ئاسایشی پارتی کچە ڕۆژنامەوانێک دەڕفێنێت

بێژەر و کارمەندی ستێرک تیڤی، کە ماوەیەکی زۆرە لە شەنگال بەرنامەی تایبەت بۆ ستێرک تیڤی دەکات، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتییەوە دەستگیردەکرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند: ئەیسەڵ ئاڤێستا، پەیامنێر‌و ئامادەكاری بەرنامەی (ستێركا ژیان) لە كەناڵ ئاسمانی ستێرك تیڤی ئێوارەی رۆژی 19ی ئایار لەكاتێكدا بۆ ئامادەكردنی بەرنامەیەك هەوڵیداوە بچێتە دەڤەری شەنگال، رفێنراوە‌و تا ئێستا بێ سەرو شوێنە.

هاوكات  جەمال حسێن بڕیاردەری لیژنەی داکۆکی لەمافی ڕۆژنامەنوسان ئیدانەی دەستگیرکردنی ئاڤێستای کرد و ڕایگەیاند:" لەڕێگەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانەوە بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنەکەی دەکەین و ئەوەش دەخەینە چوارچێوەی پێشێلکاریەکانەوە کە بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان دەکرێت ".



PM:01:18:21/05/2016