وێنە...هێڵی لەڤ و شێخ جەعفەر و سیروان بارزانی پێكەوە چی دەكەن؟

لە چوارچێوەی بەڕێوەچونی كارەكانی خولی 69 فیستیڤاڵی فیلمی پێشمەرگە بە ئامادەبونی شاندێكی كوردی نمایش دەكرێت.

فیلمی پێشمەرگە كە دەرهێنەری فەرەنسی بێرنارد هێنری كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، لە فیستیڤاڵی كان نماش دەكرێت و دەبێتە جێی باسی فیستیڤاڵەكە و كەسانێكی زۆریش سەرسامی خۆیان لەو بەرهەمە دەردەبڕن.

بۆ نمایشی فیلمەكە شاندێكی كوردی ئامادە دەبن كە پێكهاتبوون لە هەردوو فەرماندەی پێشمەرگە شێخ جەعفەر و سیروان بارزانی، هەروەها خانمە هونەرمەندی ناسراو هێڵی لەڤ و ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری كوردی ئێزیدی لە پەرلەمانی عێراق.

فیلمی پێشمەرگە باس لە پاراستنی سنورەكانی كوردستان دەكات لە هێرشی داعش و چەندین شەڕی سەختی نێوانی پێشمەرگە و چەكدارە تیرۆرستەكان دەگوازێتەوە.

هێڵی لەڤ لە پەیامێكیدا دڵخۆشی خۆی بە ئامادەبوون لە فیستیڤاڵەكە دەربڕیوە، لە هەمان كاتیشدا دڵتەنگە بە شەهید بونی بەشێك لەو پێشمەرگە قارەمانانەی بەشداری فیلمەكەیان كردووە.







PM:03:15:21/05/2016