سه‌باره‌ت به‌دواکه‌وتنی " چاره‌که " مووچه‌ی مانگی نیسانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، سپی گفتوگۆیه‌کی نێوان سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی و وه‌زیری سامانه سروشتهیکان بڵاوده‌کاته‌وه.
پاشئه‌وه‌ی تا ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیووه پابه‌ندبێت به‌و به‌ڵێنانه‌وه که گرتوویه‌ته به‌ر سه‌باره‌ت به پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه به‌پێی خشته‌ی نوێ که " چاره‌که مووچه‌ی ئاسایی فه‌رمانبه‌رانه"، له‌کاتی خۆیدا، له‌رۆژانی رابردوودا هاوڵاتیان و میدیاکان و هه‌ندێک له به‌رپرسانی گۆڕان و یه‌کێتی و لایه‌نه ئیسلامییه‌کان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌کرد که پێنه‌دانی مووچه په‌یوه‌ندی هه‌یه به رێککه‌وتنی یه‌کێتی و گۆڕانه‌وه‌و پارتی به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست خه‌رجی ناکات، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، بۆ ئه‌و پرسه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت په‌یوه‌ندی ده‌کات به نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌و له‌سه‌ر دواکه‌وتنی مووچه پرسیاری لێده‌کات.
به پێی زانیارییه‌کانی سپی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌ت به قوباد تاڵه‌بانی راده‌گه‌یه‌نێت که په‌یوه‌ندی بکات به ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌کان تا روونکردنه‌وه‌ی پێبدات، دوای په‌یوه‌ندی کردن ئاشکرا ده‌بێت که ئه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌و ئه‌و لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت" دوای گه‌ڕانه‌وه‌م لیژنه‌ی روبه‌روبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی کۆده‌بینه‌وه باسی ئه‌و پرسه ده‌که‌ین".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌ووتووه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هۆکاری دواکه‌وتنی گه‌یشتنی داهاتی نه‌وت به هه‌رێمی کوردستان به‌و شێوه‌یه باس ده‌کرێت که ئه‌و داهاته ده‌چێته بانکی "کۆمێرز بانک" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و له‌وێشه‌وه ده‌خرێته سه‌ر حسابی بانکی کوردستان، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه بۆیه دواکه‌وتووه، چونکه گرێبستی ئه‌و بانکه و حکومه‌تی هه‌رێم و عێراقیش ته‌واوبووه‌و پێویستی به نوێکردنه‌وه‌یه".
له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هۆکاری دواکه‌وتنی گه‌یشتنی داهاتی نه‌وت به کوردستان بۆ ته‌وابوونی ئه‌و گرێبه‌سته ده‌گێڕنه‌وه که ده‌بێت حکومه‌تی عێراق بیکات.