رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت" بەتەمای هیج پۆستێک نیم و هەرچیمان پێبکرێت بۆ خەلک دەیکەین".
دوێنێ 5/23 که‌سوکاری خۆپیشاندانه‌کانی 17 ی شوبات سه‌ردانی نوشیروان مسته‌فا رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن، نزار محه‌مه‌د چالاکوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و یه‌کێک له به‌شداربووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به سپی راگه‌یاند" نه‌وشیروان مسته‌فا پێیراگه‌یاندین بەتەمای هیج پۆستێک نیم و هەرچیمان پێبکرێت بۆ خەڵک دەیکەین و، پێشمان نەکرا بە خەڵکی دەڵێن و رایدەگەیێنین".
نزار محه‌مه‌د وتیشی " له‌و دانیشتنه‌دا که نزیکه‌ی کاتژمێرێکی خایاند باسی ئەوەمان بۆ کاک نەوشیروان کرد کە لەماوەی رابردودا لە سلیمانی ئازادی بە شێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردوە، ئاسایش دوور لە یاسای خۆپشاندان مامەڵە لەگەل خۆپشاندەران دەکەن و مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت".
ئه‌و چالاکوانه ده‌ڵێت" داوامان کرد دەڤەرێکی پر ئازادی ، خزمەتگۆزاری فەراهەم بکرێت لە شوێنی تر جیاوازتر بێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و دانیشتنه‌دا باسی هێڵە گشتیەکانی رێککه‌وتنی خۆیان و یەکێتی بۆ کردووین و باسی له‌وه کردووە دەبێت لەگەل یه‌کێتی دانیشتنی تر ساز بکرێت تا وردەکاریەکانی جێبەجێ بکرێت".
له‌و دیداره‌دا هه‌ریه‌ک له یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مای عێراق به‌شداری