هێزەکانی سووریای دیموکراتی چۆن ‌هێرشدەکەنە سەر رەقە؟

لە دوێنێوە هێزەکانی سووریای دیموکراتی بە مەبەستی رزگارکردنی باکوری شاری رەقە دەستیان بەهێرش کردووە.

‌هێزەکانی سوریای دیموکراتی کە شەڕڤانانی یەپەگە هێزی سەرەکی نێوانیانن، ناوی ئەو هێرشەیان بە " هەڵمەتی رزگارکردنی باکوری رەقە " ناوزەد کردووە.

هێرشەکە کاتژمێر ٢ ی بەرەبەیانی دوێنێ لە ناوچەکانی رۆژهەلآتی ( عەین عیسی ) کە دەکەوێتە ٥٠ کم خوارویی کوبانێوە لە سێ قۆڵەوە دەستی پێکرد.

قۆڵی یەکەم لە شارۆچکەی عەین عیساوە، دووەمیش لە چێشتخانەی نەخیل و، قۆڵی سێهەمیش لە لیوای ٩٣ ەوە دەستیپێکردووە.
‌هێزەکانی لیوای ئەحراری رەقەو لیوای ئازاد کە هەموویان عەرەبن و لەم دووایەدا پەیوەندیان کرد بە هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە، ئەوان پێشڕەوی هێرشکە دەکەن.



AM:01:39:25/05/2016