ئەمینداری یەکگرتوو هێرشدەکاتە سەر پۆستی سەرۆکی هەرێم

محەمەد فەرج ئەمینداری یەکگرتوو دوو رۆژ پێش سازدانی کۆنگرەی حیزبەکەی هێرشدەکاتە سەر پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم، نەک بارزانی کە لەسەر کورسی سەرۆک دانیشتووە.

لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئارتی ئەشەو محەمەد فەرج ئەمینداری یەکگرتوو داوا لە لایەنەکان دەکات مادام هەموویان دەستیان هەیە لە خولقاندنی کێشەکان، بە هەمووشیان بەشداری بکەن لە چارەسەری کێشەکاندا.

ئەمینداری یەکگرتوو داوای دانیشتنی لایەنەکان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. 

ئەمینداری یەكگرتوو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم كوردی پەرتكرد‌و ناوماڵی كوردی شێواند و دەڵێت" ئەو پرسە لەشەڕی دژی داعش مەترسیدار تر بوو".
 



PM:08:43:26/05/2016