ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو هەڵبژێردرا

پاش بەڕێوەچوونی خولی دووەمی هەڵبژاردنەكان سەڵاحەدین بەهادین، لە حەوتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك ئەمیداری گشتی ئەو حزبە هەڵبژێردرا.

دوای كێبڕكێی لەگەڵ ئەبوبەكر كاروانی لەقۆناغی دووەمی هەڵبژاردن بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، سەڵاحەدین بەهادین توانی بە بەدەستهێنانی 801 دەنگ هەڵبژاردنەكە بباتەوەو بۆ جارێكی دیكە ببێتەوە بە ئەمینداری یەكگرتوو، لەبەرامبەردا كاروانی 268 دەنگی بەدەستهێنا.

ئەوەش دوای ئەوەهات لەقۆناغی یەكەمی هەڵبژاردن بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كە لەنێوان 3 كاندیددا بەڕێوەچوو هیچكامیان نەیانتوانی 2 لەسەر 3ی دەنگەكان بەدەست بهێنن كەدەیكردە 735 دەنگ، هەربۆیە هەڵبژاردنەكە چووە قۆناغی دووەم‌و لەو قۆناغەدا بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەكان بەس بوو بۆ بوون بە ئەمیندار.

لەقۆناغی یەكەمدا سەڵاحەدین بەهادین 687 دەنگ‌و ئەبوبەكر عەلی 221 دەنگ‌و محەمەد رەئوف 194 دەنگی بەدەست هێنا لەكۆی هەزارو 102 دەنگی ئەندامانی كۆنگرە كە دەنگیاندابوو.



PM:09:54:28/05/2016