پارتی بوو بەدووکەرتەوە، گۆڕان‌و یەکێتی رۆشتنەوە، ئیسلامیەکانیش بایکۆتیان کرد

پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق لە گەڕاندنەوەیان بۆ بەغدا بوون بە دوو بەش و نیوەوە، پارتی جێگری سەرۆکی فراکسیۆن رۆشتۆتەوە، یەکێتی و گۆڕانیش رۆشتوونەتەوە، کۆمەڵ یەکگرتووش بایکۆتیان کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" تاریق گەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بەبێ ئەوەی خەسرەو گۆران رۆشتۆتەوە بۆ بەغدا".
هەرچی ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و هۆشیار عەبدوڵا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران و ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی گۆڕان رۆشتوونەتەوە بۆ بەغدا بۆ دیداری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران، بە پێچەوانەوە ئەحمەدی حاجی رەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی و، موسەنا ئەمین نەگەڕاونەتەوە بۆ بەغداو بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کردووە.

ئەمە لەکاتێکدا لە دوای ٤/٣٠ ەوە کە ‌لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرشکرایە سەر بینایەی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی کوردو لیستەکانی تر، دوای گەڕانەوەیان بۆ کوردستان، پەرلەمانتاری کورد هەبووە بڕیاری داوە تا سێ مانگی تر نەڕواتەوە بۆ بەغدا، پەرلەمانتاری کوردی تریش هەبووە هێندە سووکایەتیان پێکردووە کە بە سێجار توانیویەتی چیرۆکی ئەوەی چی بەسەر هاتووە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بیگێڕێتەوە.    



PM:11:46:28/05/2016