ڤیدیۆ...ببینە منداڵێك چۆن دەكەوێت بەر دەستی گۆرێلایەك و چۆن ڕزگار دەكرێت

منداڵێكی ئەمریكی دەكەوێتە شوێنی تایبەتی گۆرێلایەك لە باخچەیەكی ئاژەڵانی ئەمریكا پاش كوشتنی ئاژەڵەكەش ڕزگار دەكرێت.

لە ڕووداوێكی دەگمەندا منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ دەكەوێتە شوێنی تایبەتی گۆرێلایەك لە باخچەی ئاژەڵانی شاری سینسیناتی ئەمریكا، دوای مانەوەی بۆ ماوەی 10 خولەك ڕزگار دەكرێت.

كاربەدەستانی باخچەكە ناچاربوون بۆ ڕزگاركردنی منداڵەكە ئەو گۆرێلایە بكوژن كە تەمەنی 17 ساڵی بووە كێشی زیاتر 180 كیلۆگرام بووە، یەكێك لە كارمەندانی باخچەكەش باسی لەوە كردووە كە بۆیە ڕاستەوخۆ ئاژەڵەكەیان كوشتووە، چونكە بێهۆشكردن كاریگەرییەكی ڕاستەوخۆی نییە و ڕەنگی ژیانی منداڵەكەی بخساتایەتە مەترسییەوە.

منداڵەكە دوای ڕزگاركردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام چەند برینێك كەم بەلەشییەوە بووە مەترسی لەسەر ژیانی نەبووە.



PM:02:23:29/05/2016