پارتی دژی د. یوسف محەمەد ئەم ڕێوشوێنەی گرتەبەر

پارتی دیموکراتی کوردستان نەسریەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڕی و هیچ خەرجیەکی پێویستە بۆ راپەراندنی کاروبارەکانی بۆی خەرجناکرێت.

قارەمان قادر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەرادیۆی نەوای راگەیاند "غەدرێكی گەورە لە سەرۆكی پەرلەمان كراوە كە بە هیچ شێوەیەك تەسفییەی حساباتی لەگەڵ ناكرێت و هەموو خەرجییەكانی راگیراوە".

ناوبراو کە پەرلەمانتاری گۆڕانە "پاش ئەوەی لە مانگی 10ی ساڵی رابردوەوە بە هیچ شێوەیەك رێگەنەدراوە بە سەرۆكی پەرلەمان بگەڕێتەوە بۆ هەولێر، هەر لەوكاتەوە سەرجەم پێداویستییەكانی سەرۆكی پەرلەمان راگیراوە".

وتیشی"لەماوەی 9 مانگی رابردوودا تەنها 120 ملیۆن دیناری لابووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ ئامادە نین تەسفییەی حساباتی لەگەڵ بكەن بۆئەوەی پارەی تری بۆ تەرخان نەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا هەموو خەرجییەكانی راگیراون".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان راشیگەیاندوە"ئەوە غەدرێكی گەورەیە، كە دەستەی سەرۆكایەتی لە سەرۆكی پەرلەمانی دەكات و ئەو رێگرییەی لێ دەكرێت".



PM:11:02:29/05/2016