دوای خوێندنەوەی ئەم هەواڵە بەردەوام مەلە دەكەیت

بەڕای پسپۆڕەكان مەلەكردن سودێكی زۆری بۆ ئێسكەكان هەیە و ئازاریان كەمدەكاتەوە.

بەپێی توێژینەوەكان ئەو كەسانەی لە تەمەنێكی گەنجیدان و بەردەوام ئازاری ئێسك و جومگەكانیان هەیە یاخود بەشێوەیەكی بەردەوان بە دەست ئازاری پشتەوە دەناڵێنن، دەتوانن لەڕێی مەلەكردنەوە ئەو ئازارەیان كەمبێتەوە.

پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن هەفتانە چەند جارێك وەرزشی مەلە ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی لە ئازاری جومگە و ئێسك بەدووربن، ئەمە جگە لەوەی پێویستە بەشێوەیەكی بەردەوام گرنگی بە ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكانی دیكە بدرێت، بە تایبەت ڕۆشتن و ڕاكردن.



PM:02:17:30/05/2016