نەوشیروان مستەفا داوایەك ئاراستەی سەڵاحەدین بەهادین دەكات

نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك ئەمینداری‌ گشتی‌ یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌ پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەڵاحەدین بەهادین دەكات، هاوكات هیواش دەخوازێت وەك یەكگرتوو ڕۆڵیان هەبێت لەبەرەوپێشبردنی‌ پرۆسەی‌ سیاسی‌ لەهەرێمی‌ كوردستاندا.

میدیاكانی گۆڕان بڵاویانكردەوە، پێشنیوەڕی ئەمڕۆ 30ی ئایار نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی ئەو بزووتنەوەیە، لەپەیوەندییەكی‌ تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی‌ لەسەڵاحەدین بەهادین بۆ سەركەوتنی‌ كارەكانی‌ كۆنگرەی‌ حەوتەم‌و هەڵبژاردنی‌ وەك ئەمینداری‌ گشتی‌ یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌ كردوە.

 

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، نەوشیروان مستەفا، لەڕێی سەلاحەدین بەهادینەوە، پیرۆزبایی‌ خۆی‌ ئاراستەی‌ سەركردایەتیی‌ نوێی‌ یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌ كردو هیوای‌ خواست ڕۆڵیان هەبێت لەبەرەوپێشبردنی‌ پرۆسەی‌ سیاسی‌ هەرێمی‌ كوردستاندا.



PM:04:26:30/05/2016