وێنە.. سپی ناوو ژمارەی قوربانییەكانی تەقینەوەكەی ئەمرۆی سلێمان بەگ ئاشكرا دەكات

نیوەرۆی ئەمرۆ سێ كەسی خۆكوژ لە بازگەی سلێمان بەگ سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین خۆیان تەقاندەوە كە بەهۆیەوە 9 كوژراو برینداری لێكەوتەوە.

محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسی‌ راگه‌یاندن قایمقامیه‌تی‌ خورماتوو رایگەیاند كاتژمێر 11‌و نیوی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ 31/5، سێ خۆكوژ خۆیان بە بازگەی سلێمان بەگدا تەقاندەوە كە لەئەنجامدا 4 چەكداری حەشدی شەعبی بەناوەكانی: حاجی ئەحمەد محەمەد رەشید، چەتین عەباس ئیبراهیم، حسێن عەلی شەهباز كە خەڵكی خورماتوون‌و، ساجد حەمید خورشید خەڵكی بەغدا كوژران‌و 5 چەكداری دیكە بەناوەكانی: محەمەد رەفعەت، عەلی ئیبراهیم، ئەحمەد عەبد، مەیسەم خەلیل‌و كەراڕ عەبد رەزا برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان خۆكوژەكان بە ئۆتۆمبیلی تەكسی خۆیان بەناوبازگەكەدا كردوە‌و خۆیان تەقاندوەتەوە.

وێنە: چالاک گەرمیانی







PM:02:46:31/05/2016