سبەینێ موچەی ئەم توێژە دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیاریدا سبەینێ 1-6 موچەی مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشبكات.

ئەمڕۆ 31-5 لەبەرامبەر دواكەوتنی موچەكانیان و نەبونی پارە لەبانكەكاندا، خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەبەردەم ژمارەیەك لەبانكەكانی سلێمانی، گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

سامان حسێن سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان، بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە: بەڵێنیان پێداوین كە لەسبەینێ وە وەزارەتی دارایی موچەی مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵی كەمئەندامان دابەشبكات، هەرچەند بەڵێنیشیان داوە، بەڵام ئێمە متمانەمان بەو بەڵێنانەیان نەماوە.

 سامان حسێن هۆشداریشیدا لەئەگەری زیاتر دواخستنی موچەكانیان و رایگەیاند: ئەگەر سبەینێ موچەكانمان پێنەدرێت، دوبارە دەچینەوە سەرشەقام و لەدەربڕینی ناڕەزایەتییەكانمان بەردەوام دەبین.



PM:05:51:31/05/2016