وه‌زاره‌تی دارایی به‌یانی مووچه‌ی 29 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ ده‌دات

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند" به‌یانی 5 شه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی نیسانی 29 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌دات".

له‌ راگه‌یاندراوێکدا که‌ بۆ سپی نێردراوه‌، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت" ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 2/6/2016، لەگەڵ دابەش كردنی مووچەی پەروەردەكانی (سەنتەری شارەكان) لە وەزارەتی پەروەردە، مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانەی لای خوارەوە دابەش دەكرێت، وە سەرجەم گەنجینەكان و بانكەكان تا ئێوارە، پابەند دەبن بە دەوامی ئاسایی.
1-وەزارەتی تەندروستی
2-وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ‌ كردن
3-وەزارەتی دارایی و ئابووری
4-وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
5-وەزارەتی پلان دانان
6-وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
7-وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن
8-وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
9-مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
10-مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
11-وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
12-وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
13-وەزارەتی داد
14-وەزارەتی كارەبا
15-وەزارەتی ناوخۆ
16-وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
17-وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
18-ئەنجومەنی دادوەری
19-دەستەی ژینگە
20-دەستەی وەبەرهێنان
21-دیوانی چاودێری دارایی
22-دەستەی مافی مرۆڤ
23-دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
24-دەزگای مین
25-دەستەی دەسپاكی
26-كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان
27-سەرۆكایەتی هەرێم
28-سەرۆكایەتی پەرلەمان
29-سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران




AM:11:25:01/06/2016