بارزانی دوا چه‌پۆکی له گۆڕان وه‌شاند
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی له‌فه‌ره‌نسا ده‌رکرد
دارا ئه‌بوبه‌کر تایبه‌ت
له دوابڕیاریدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له فه‌ره‌نسا که‌ناوی دارا ئه‌بوبه‌کره‌وه له‌پشکی گۆڕانه له پۆسته‌که‌ی دوورخسته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سپی راگه‌یاند" له دوا هه‌ڵوێستیدا به‌رامبه‌ر گۆڕان مه‌سعود بارزانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم که ناوی دارا ئه‌بوبه‌کره و سه‌ر به گۆڕانه له‌پۆسته‌که‌ی دوورخسته‌وه".
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌و بڕیاره له خودی مه‌سعود بارزانیه‌وه ده‌رچووه، چونکه فه‌لاح مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگاکانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ده‌سه‌لآته‌ی نییه جۆره بڕیارێکی له‌و شێوه‌یه ده‌ربکات.
له‌دوای پێکهێنانی کابیه‌نی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم له نوێنه‌رانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی ولآت، ئه‌و پۆسته سپێردرا به گۆڕان و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه دارا ئه‌بوبکریان ده‌ستنیشان کرد بۆ ئه‌و پۆسته‌و ساڵ زیاتره ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه به‌ده‌ست گۆڕانه‌وه بوو.
بارزانی 12-10-2015 بڕیاری رێگاگرتن له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ناردنه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانی گۆڕانی جێبه‌جێکرد، ئه‌و ده‌مه‌ش سپی یه‌که‌م میدیا بوو که ئه‌و هه‌واڵه‌ی بلآوکرده‌وه.
AM:11:41:01/06/2016