ڤیدیۆ...شیرین لەبەر ئەم هۆكارە بیری لە خۆكوشتن كردۆتەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری شیرین عەبدولوەهاب ئاشكرای دەكات ماوەیەك پێش وازهێنانی لە بڕیاری گۆرانی وتن بیری لە خۆكوشتن كردۆتەوە.

شیرین عەبدولوەهاب لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا باس لەوە دەكات لەكاتێك بڕیاری وازهێنان لە كاری هونەری داوە، لەنێوان دوو هەڵبژاردەدا بووە ئەوانیش خۆكوشتن و وازهێنان بووە بۆیە دووركەوتنەوە لە هونەری هەڵبژاردووە.

شیرین هۆكاری بڕیارەكەی دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی لەو كاتەدا لە بارێكی دەرونی خراپ و خەمۆكییەكی زۆردا بووە، ئەمەش بەهۆی زۆری كارەكانی و دابین نەكردنی كاتی پێویست بۆ خێزان و منداڵەكانی.



PM:12:47:02/06/2016