ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی فەلوجە راگیرا

پاش سێ رۆژ لە هێرشی سوپا‌و حەشدی شەعبی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شاری فەلوجە، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو ئۆپەراسیۆنەی راگرت.

بەپێی هەواڵی سكای نیوز، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند بۆ "پارێزگاری كردن لە گیانی خەڵكی مەدەنی" ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری فەلوجە لەپارێزگای ئەنبار راگیرا.

فەلوجە یەكەمین شاری عێراق بوو كە ساڵی 2014 كەوتە دەست چەكدارانی داعش.





PM:01:16:02/06/2016