مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان و پێكه‌وه ژیانی ئاینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگەیاند " بۆ ئەو بەڕێزانەی بەهاتنی مامۆستا فاتح شارستێنی بۆ هەولێر تەنگاو بوون: ئەمرۆ لەیەكەم وتاریدا زیاتر لە 10هەزار كەس ئمادەبوون".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ئەوقاف لەنووسینێکدا، دەڵێت" لەنێو ئەو خەڵکەی ئامادەبوون نزیكەی 1800ئۆتۆمبیل و بەشێكیشی زۆریان چەندین كیلۆمەتریان بەپێ بڕیبوو ئامادەبوون، لەناو ئەوانەشدا سەدان كەس لەدانیشتوانی پیرەمەگرون و دوكان و سنوری راپەڕین و پارێزگای سلێمانیەوە هاتبوون.
نەقشبەندی دەڵێت"لەوتارەكەیدا مامۆستا فاتیح لەلوتكەی نیشتمانپەروەری و هێمنیدابوو، نمونەی وتاربێژی پیشەیی و لێهاتوو بوو".
مامۆستا فاتح شارستێنی پێشتر له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی پیره‌مه‌گرون سه‌ر به قه‌زای دووكان پێش نوێژ‌و وتارخوێن بوو، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هاتووه بۆ هه‌ولێر و ئێستا له مزگه‌وتی رێگای به‌هه‌شت بووه بە وتاربێژ.
ماوەیەک لەمەوبەر فاتیح شارستانی سەرەتا لە نووسینەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە واز لە وتاربێژی دەهێنێت و سەرقاڵی خوێندن دەبێت، بەلآم دواتر لەم مزگەوتی بەهەشتی هەولێر دەرکەوتەوە، تا ئێستا نەزانراوە هۆی هاتنی ئەو وتاربێژە چییە، سیاسیە یان ئیدارییە.