رەوەندی کوردی لەسەر ئاستی ئەمەریکاو ئەوروپا بۆ چاکسازی گشتی وئەکتیڤکردنی دادگاکانی هەرێمی کوردستان و لەپێناو سەروەری یاسا‌و نەهێشتنی گەندڵی و چەقبەستووی حیزب، کەمپینێک رادەگەیەنێت.
ئەم کەمپینە کە سەرەتاکەی بەبەیانێک دەستپیدەکات و داوا لە رۆشنبیران و خەڵکانی ئازدیخوازی دەرەوەی ولآت دەکات پشتگیری بکەن و دەنگی خۆیان بخەنە پەنای و لە بڕگەیەکیدا لەسەر ئەو هەنگاوانەی دەیگرێتە بەر، هاتووە" مانگرتن و خۆپیشاندادنی ره‌وه‌ندی کوردی دژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆبه‌ده‌ست هێنان و گه‌یشتن به مافی راسته‌قینه‌و شایسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان و ئاشکراکردنی گشت ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ناڕاستەوخۆ کراونه‌ته موڵکی حیزب و بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان".
دەقی بەیانی کەمپینەکە
کوردستانیانی ئازیز....
ئێمه‌ی ره‌وه‌ندی کوردستانی ده‌رهاویشته‌ی جه‌نگ و ململانێکانی کوردستانین له سه‌ر ماف و ئازادیه‌کانمان وه‌ک کورد و خاکی کوردستان له به‌رامبه‌ر دوژمنانی گه‌له‌که‌مان که ساڵه‌های ساڵه ده‌مان چه‌وسێننه‌وه و هه‌وڵی پاکتاوکردنی گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ن به دڕندانه‌ترین شێوه‌ی که ده‌ستیان پێگه‌یشتبێت که‌مته‌رخه‌میان نه‌کردوه به‌رامبه‌رمان . گه‌له‌که‌مان هه‌میشه بوێرانه وئاسوده وسهربهرزبوه به‌شه‌ڕی دوژمنانی و گیانفیدایانه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه وه‌ستاوه که به‌رامبه‌ری کراوه‌و کۆڵینه‌داوه له خه‌بات و تێکۆشانێک که ئه‌مرۆ خه‌ریکه تروسکایی مافی ئازادی به‌ده‌ست ده‌هێنێت له ته‌وای کوردستانداو قۆناغه‌کانی سه‌رکه‌وتنی له‌بره‌ودایه بۆ گه‌یشتن به وڵات و ئازادی گه‌له‌که‌ی.
له چه‌مکی کوردستانی بونه‌وه ده‌بێت ئێمه‌ی هاونیشتیمانی و به ئه‌زمون و دونیا بینینی نوێ وه له وڵات و ناوچه‌که‌مان دیدێکی باشتری کوردانه بخه‌ینه سه‌ر خه‌رمانی پڕ شکۆی سه‌روه‌رانی وڵات و چیتر ململانێی حیزب و گروپ و ده‌سته و بنه‌ماڵه به‌رچاومان نه‌گرێت و تێ‌بکۆشین بۆ پێکه‌وه ژیانێکی پێشکه‌وتوتر له ژیانی سیاسی ڕابوردومان که پڕ بوون له ململانێی ده‌سه‌ڵات و هێز بۆ به‌لاداخستن و بردنه‌وه‌ی سه‌رۆک و سه‌رکه‌رده‌ی پارت و بنه‌ماڵه.
له‌سۆنگه‌ی بهرپرسایرێتیهوه به بڕینی قۆناغه‌کانی شه‌ڕی براکوژی و نه‌رمی نواندن و ملدان بۆ ویستی گروپێکی پاوانخوازی نێو ده‌سه‌ڵاتی کوردی که هه‌میشه بیرکردنه‌وه‌یان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێزی گه‌ل بوه بۆ ویست و مه‌رامی تایبه‌تی ، دژی هه‌موو ئه‌و ئهگهرانهبون که ده‌کرا وڵاته‌که‌مان به‌ره‌و پێش و پێشتر ببردایه‌و خه‌ڵکی کوردستان نه‌که‌وتایه‌ته ژێر ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره ئێستاوه که ترسی له ناوچونی ئهزمونهکهمانی لێده‌کرێت به هۆی یاخی بون و گۆشه‌گیری زلپارت و بنه‌ماڵه‌ی دیکتاتۆره‌وه بۆ ئاره‌زوه تایبه‌ته‌کانی خۆیان که به‌داخه‌وه له ڕابوردویه‌کی نزیکدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان بینی و ده‌بابه‌کانی گاردی کۆماری سه‌ددامی دیکتاتۆر هاتنه نێو هۆڵی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه بۆ مانه‌وه‌و سه‌رکه‌وتنی تاقه که‌سێک که ئێستاش ئه‌وباجه ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستان بیدات و تاک ده‌سه‌ڵاتی و تاکره‌ویی بۆ بمێنێته‌وه.. که بۆته خه‌ونێکی نه‌زۆک و به‌رامبه‌ر مێژووی گه‌لێکی گیانفیدا به هه‌ڵدا چوون بتوانن به‌وجۆره بیر بکه‌نه‌وه.
بۆیە لێره‌وه ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت تێبکۆشێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ئاره‌زوه چه‌په‌ڵ و بێ بنه‌مایانه‌ی که گه‌له‌که‌مان له ژێر کاریگه‌ری کوردبون و خۆشه‌ویستی کوردستاندا هێمنی ده‌پارێزێت و نایه‌وێت هیچ جۆره کاردانه‌وه‌یکی نه‌رێنی بخاته به‌رده‌م ویست و خواستی شه‌ڕانگێزه‌کانی که تەنها خۆیان بۆ گرنگه‌و و بیر له داهاتوی خه‌ڵکی کوردستان ناکه‌نه‌وه.
بۆ ڕێ نیشاندان و باشبیرکردنهوهی سه‌رانی سیاسی و ئاماده‌کاری بۆ دروستکردنی وڵاتێکی به‌سود ده‌کرێت ره‌وه‌ندی کوردی چالاکیه‌کانی به‌م چه‌ندخاڵه‌ی خواره‌وه بخاته به‌رده‌م .
1. چاودێری کردنی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کان به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حکومییه‌وه ، ئاشکراکردنی له ناوه‌نده جیهانی و ئه‌وروپیه‌کاندا تا ئه‌وکاته‌ی ده‌ستور و یاسا له وڵات‌دا سه‌روه‌ر ده‌بێت.
2. ئاگادارکردنه‌وه و هۆشیارکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته قۆرخکارهکهی هه‌رێمی کوردستان و ڕێگا گرتبه‌ری یاسایی بۆ نه‌هێشتنی جۆره بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وها که ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئاراسته‌ی سیاسی به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌تی بنه‌ماڵه نابه‌ت و دیموکراسی فه‌راهه‌مبێت.
3. مانگرتن و خۆپیشاندادنی ره‌وه‌ندی کوردی دژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆبه‌ده‌ست هێنان و گه‌یشتن به مافی راسته‌قینه‌و شایسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان و ئاشکراکردنی گشت ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی ناڕاستەوخۆ کراونه‌ته موڵکی حیزب و بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان.
4. پێکه‌وه کارکردن بۆ یه‌ک هه‌ڵوێستی و یه‌ک ئاڵای و یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی خاكی کوردستان و دوور له ململانێی دینی و ناوچه‌ی و ره‌گه‌ز و هتد..
5. هه‌وڵدان بۆ فراوانکردنی پرۆژه‌که‌ی یه‌کێتی و گۆڕان و کۆکردنه‌وه‌ی کۆده‌نگی له سه‌ر بنه‌مانی کوردستانی بون و نه‌ته‌وه‌ی کورد که ده‌کرێت پارته‌کانی تری کوردستانی بۆ بهێنینه پێشه‌وه بۆ یه‌ک ده‌ست و یه‌کده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان که له پێکاک و پژاک و یه‌په‌گه و گشت لایه‌نه ئیسلامی و عیلامنیهکان بۆ کارکردن.
6. به‌دوادا چونی ورد بۆ دروستکردنی ده‌زگایه‌کی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر داهات و ده‌سکه‌وت و ده‌رچونی گشت ئه‌و شتانه‌ی موڵکی گشتین شاردراوه‌ن له خه‌ڵکی کوردستان.
7. کارکردن بۆ کاراکردنه‌وه‌ی یاسا و دروستکردنی ده‌ستور و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێز و ویستی خه‌ڵکی کوردستان و ئاماده‌کاری ڕاسته‌قینه بۆ به‌ره‌و دیموکراسی وڵات و دورکه‌وتنه‌وه له ڕێگاکانی چاوبه‌ستکردن و هاندانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی و فرێدانی عه‌قڵی گرێدان و کۆمکردنی خواسته‌کانیان له ناوچه‌که.
کوردستانیانی به‌ڕێز:
ئێمه‌ی ره‌وه‌ندی کوردی ده‌توانی هه‌موو ئه‌م ئه‌رکانه‌ی له‌به‌رده‌ماندا هه‌یه بێ گومان و بەدڵنیایی بیخه‌ینه به‌رنامه‌ی کاره‌وه بۆ گه‌یشتن و دروست بونی ئامانجه راستهقینهکهمان که کوردستانێکه به ئاسوده‌یی تێیدا بژین و بێغهم بین به رامبه‌ر ئایندهی خه‌ڵکه‌که‌ی و ئاسودهشبین به‌رامبه‌ر شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانمان که له پێناو ئێمه و خاکه‌که‌ماندا گیانیان به‌خشکرد.
ده‌کرێت کۆبونه‌وه‌ی زیاتر و بیرکردنه‌وه‌ی زیاتر بخه‌یه‌نه به‌رده‌م له پێناو درێژه‌دان به و خه‌باته‌ی که خه‌ڵکی کوردستان ئێمه‌ش کردومانه‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ به‌ره‌وپێشبردن و سه‌رخستنی پرۆسه‌یه‌ک کە ئیتر دواخستنی ده‌بێته زیانێکی گه‌وره‌و باجه‌که‌شی نه‌وه‌ی داهاتو ده‌بێت بیدات.. به کورتی و به کوردی "ئێمه بۆ هه‌تا هه‌تایه لێره ده‌ژین یان ده‌چینه‌وه نیشتمان و نێو وڵاتێکی ئاسوده".
به‌دڵنیایی ئه‌رکمان دروستکردنی وڵاتێکه پڕ بێت له ئاسوده‌یی.
هه‌ربژین و سه‌رکه‌وتوبین
٥/٦/٢٠١٦