ڤیدیۆ...هانی شاكر بە گریانەوە چی بۆ ڕەمەزانی حەلەب دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری هانی شاكر جەنگی سوریا و هاتنی مانگی ڕەمەزان لە بەرهەمێكی نوێدا كۆدەكاتەوە.

هانی شاكر لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبە كلیپی گۆرانی (رمضان كريم يا حلب) بڵاودەكاتەوە كە گۆرانییەكی ئاینییە و پێشكەشی خەڵكی حەلەب كردووە.

شاكر لە بەرهەمەكەیدا وێنای ئەو جەنگ و وێرانكاری و برسێتییە دەكات كە هاوڵاتیانی حەلەب بەهۆی جەنگ و هێرشەكانی سوپای سوریاوە تێیدا دەژین.

ئەو هونەرمەندە ئاماژە بەوە دەكات كە تێكستی گۆرانییەكە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دروست كردووە بەجۆرێك لەكاتی وتنی گۆرانییەكەدا چەند جارێك دەستی كردووە بە گریان.





PM:02:35:09/06/2016