بارزانی لە پەیامێکدا لەسەر چاکسازی ئاشکرای دەکات لە ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو له چوارچێوه‌ی ڕاگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی چاكسازی و ڕووبەڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی 93 دۆسیه‌یان پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی نه‌زاهه و داواكاری گشتی كراون تا کار لەسەر ئەو فایلانە بکەن.
لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە" حكوومه‌تی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی چاكسازی و شه‌فافیه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهات له‌ماوه‌ی ڕابردوو نزیكه‌ی 40 بڕیاری ده‌ركردوه، به‌شێكی زۆری ئه‌م بڕیارانه تایبه‌تن به شه‌فافیه‌ت و ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت، بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامی بڕیاره‌كان ببینێت و چاكسازی بنەڕه‌تی له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌نجام بدرێت. له ڕێكه‌وتی 17/ 4/ 2016 بڕیاری هه‌رێمی ژمارە(4)ـمان ده‌ركردووه كه سه‌رجه‌م داموده‌زگای هه‌رێم ده‌رگاكانیان بۆ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم بكه‌نه‌وه و زانیاری و داتای پێویستیان بخه‌نه به‌رده‌ست له ناویشیان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌داهاته‌كانی نه‌وت و شه‌فافیه‌ت له‌م سێكته‌ره گرنگه".
دەقی پەیامەكەی بارزانی:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
ئه‌نجامدانی چاكسازی و جێبەجیکردنی بنەماکانی حوکمڕانیی باش له هه‌رێمی كوردستان پێداویستییەکی بەردەوامە و له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ركێكی نیشتمانی پیرۆزه و پێویسته دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم دوور له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و سیاسی و حزبی، وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی نیشتمانیی گشتگیر لێی بڕوانن.
لێره ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشی و پشتیوانیی خۆم بۆ پلانی ڕیفۆرمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی ڕابگه‌یه‌نم كه به هاوكاری و پشتگیریی نەتەوە یەكگرتووەكان و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی، وه‌زاره‌تی پلاندانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخراو و دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌نده بیانی و ناوخۆییه‌كان ئاماده كراوه، و لە مەراسیمێکدا لە 30/5/2016 وەک نەخشە رێگایەک ڕاگەیەنرا.
سوپاس و پێزانینیشمان هه‌یه بۆ بانكی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌زگاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو لایه‌نێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار كه هاوكار و پشتیوان بوون بۆ داڕشتنی ئه‌م پلانه. پێداچوونه‌وه و چاکسازی له هه‌یكه‌لیه‌تی كارگێری و دارایی وەزارەت و دامەزراوەکانی حكوومه‌ت وه‌ك یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌و به‌رنامه چاكسازیه‌ی كه له 10ی شوباتی ئه‌مساڵ ڕامانگه‌یاند، زۆر به باشی له پلانی ڕیفۆرمی حكوومه‌تی هەریمی کوردستان به چاودێریی بانكی نێوده‌وڵه‌تی جێگەی كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه جگه له گرنگیدان به كه‌رتی تایبه‌ت و سیسته‌می بانكی و پشتنه‌به‌ستن ته‌نها به داهاتی نه‌وتی و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی باری قورسی سه‌رشانی خه‌ڵكی هه‌ژاری كوردستان ئامانجی گه‌وره و پیرۆزن كه له چوارچێوه‌ی پلانی ڕیفۆرمی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌یان پێدراوه. ئه‌وه‌ی زیاتر به لای ئێمه‌وه گرنگه جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌ستە‌ش هه‌موو پشتیوانیی خۆمان بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه خستۆته‌گه‌ڕ و به ئیراده‌یه‌كی جدیش به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ین و پێویستە لەسەر هەموو دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وردی ئەو نەخشەڕێیە جێبه‌جێ بکەن و هەموو لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و میدیاکان پشتیوان و چاو‌دێر بن بۆ ئەو نەخشەڕێیە، له هه‌مانكاتدا پێویسته حكوومه‌تیش قۆناغ به قۆناغی ئه‌نجامی پلانه‌كه بۆ ڕای گشتی بڵاو بكاته‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوو زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و ده‌سته‌ی نه‌زاهه و داواكاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی ئه‌نجام داون و هه‌موو پشتیوانیه‌كمان پێڕاگه‌یاندوون بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت و به ئامانج بگات. ئەم دامەزراوانەی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسا بەرکارەکان بەرپرسی یەکەمن لە جێبەجێكردنی حوکمی یاسا و لەڕووی ئیرادەی سیاسی و پشتیوانیەوە بۆمان دووپات کردوونەتەوە، کە لە لای ئیمەوە ئیرادە و پشتیوانییەکی بەهیز هەیە بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانیان و نەهێشتنی ڕێگریەکانی بەردەمیان.
له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو له چوارچێوه‌ی ڕاگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی چاكسازی و ڕووبەڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی 93 دۆسیه پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی نه‌زاهه و داواكاری گشتی كراون و ئێستا ئه‌م دامه‌زراوانه كار له سه‌ر فایله‌كان ده‌كه‌ن و پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه و ئیجرائات ده‌ستی پێكردوه و به‌شێك له‌و دۆسیانه ئیحاله‌ی دادگا كراون.
حكوومه‌تی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی چاكسازی و شه‌فافیه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهات له‌ماوه‌ی ڕابردوو نزیكه‌ی 40 بڕیاری ده‌ركردوه، به‌شێكی زۆری ئه‌م بڕیارانه تایبه‌تن به شه‌فافیه‌ت و ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وت، بۆیه به‌لامانه‌وه گرنگه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامی بڕیاره‌كان ببینێت و چاكسازی بنەڕه‌تی له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌نجام بدرێت. له ڕێكه‌وتی 17/ 4/ 2016 بڕیاری هه‌رێمی ژمارە(4)ـمان ده‌ركردووه كه سه‌رجه‌م داموده‌زگای هه‌رێم ده‌رگاكانیان بۆ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم بكه‌نه‌وه و زانیاری و داتای پێویستیان بخه‌نه به‌رده‌ست له ناویشیان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌داهاته‌كانی نه‌وت و شه‌فافیه‌ت له‌م سێكته‌ره گرنگه.
له سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به بڕیاری هه‌رێمیی ژماره(5) له ڕێكه‌وتی 21/ 4/ 2016 به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێكهاتووه و بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، ده‌ست كراوه به چاكسازی له‌م وه‌زاره‌ته و هه‌نگاوه‌كانیش به‌رده‌وامن. سه‌باره‌ت به زێده‌رۆیی بۆ سه‌ر زه‌وی و زاری میری دیسان له ڕێكه‌وتی 9/ 5/ 2016 به بڕیاری هه‌رێمیی ژماره( 8) لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌رشتیی ڕاوێژكاری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێك هاتووه‌و ده‌ست كراوه به ئیجرائات و، هه‌نگاوی باش له‌م ڕووه‌وه نراوه.
له سه‌ر دۆسیه‌ی ده‌رمان و وه‌به‌رهێنان و نه‌وت و بانكه‌كان ڕێوشوێنی پێویست دیاریكراون بۆ چاكسازی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌م سێكته‌ره گرنگانه، كه له ئاینده‌یه‌كی نزیك خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامه‌كانی ده‌بینێت.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی پێبده‌ین ئه‌وه‌یه كه پێویسته ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌رتاسه‌ری بێت و هیچ جوگرافیایه‌كی دیاریكراوی نه‌بێت و هه‌موو ده‌سته و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه. هه‌روه‌ها به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پڕۆسه‌ی چاكسازی تێكه‌ڵ به ململانێی سیاسی بكرێت و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك دوور له به‌رژه‌وه‌ندی حزبی له‌م بابه‌ته بڕوانن.
جارێكی دیكه دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌وه خه‌ڵكی كوردستان كه هیچ كه‌سێك له‌م پڕۆسه‌یه پارێزبه‌ندی نیه و هه‌موو سێكته‌ر و دامه‌زراوه‌كان ده‌گرێته‌وه و هیچ به‌ربه‌ستێكیش نابێت ڕێگر بێت لەبەردەم دامەزراوەکانی وڵات بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانەکانی ڕیفۆرم و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی. ئەم هەنگاوانە پڕۆسەی بەردەوامن و پیویستی بە پشوودریژی و هەماهەنگیی هەموو لایەکە .
مسعود بارزانی