بەرپرسێکی یەکێتی داواکەی لەسەر عەبدوڵای کوێخا موبارەک کشاندەوە

ئێوارەی ئەمرۆ عەبدوڵای کوێخا موبارەک ئازاد کرا، پاشئەوەی جێگری بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی داواکەی لە دادگا لەسەری کشاندەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" ئێوارەی ئەمرۆ دادگا بڕیاری ئازادکردنی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان عەبدوڵای کوێخا موبارەکی دەکرد، پاشئەوەی رێبوار عومەر جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە چەمچەماڵ داوا یاساییەکەی لەدادگا کشاندەوە".

عەبدوڵای کوێخا موبارەک پێش سێ رۆژ لەمەوبەر لەسەر داوایەکی یاسایی لە فرۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن ئاسایشی فرۆکەخانەوە دەستگیرکراو رادەستی دادگا کرا.



PM:10:34:09/06/2016