بزانە لە ڕەمەزاندا پێویستە چۆن و لە چ كاتێكدا سێكس بكرێت

زانایانی ئاینی جەخت لەوە دەكەنەوە كە پەیوەندی سێكسی نێوان هاوسەرەكان لە مانگی ڕەمەزاندا شتێكی ئاساییە، بەڵام كاتی دیاریكراوی خۆی هەیە.

بەڕای زانایانی ئاینی ئیسلام هاوسەران دەتوانن لەدوای بەربانگ كردنەوە تا پێش بانگی بەیانی پەیوەندی سێكسی ئەنجام بدەن و لەو كاتانەدا ئەو كردارە هیچ گوناهێكی تێدا نییە و شتێكی ئاساییە، بەو مەرجەی پێش بانگی بەیانی ئەو پەیوەندی كۆتای بێت.

مەرجێكی دیكەی پەیوەندی سێكسی لە مانگی ڕەمەزاندا بریتییە لە خۆشتن و خۆپاكردنەوە بەر لە بانگی بەیانی.

لای خۆیانەوە پسپۆڕانی تەندروستیش ڕێنمای خۆیان لەم بارەیەوە هەیە و ئاماژە بەوە دەكەن كە باشترە پەیوەندی سێكسی سێ كاتژمێر دوای بەربانگ كردنەوەبێت، بۆ ئەوەی كێشەی تەندروستی لە كۆئەندامی هەرسدا دروست نەكات، هەروەها لەو كاتەشدا لەش پشووی تەواویداوە ئەو پەیوەندییە هیچ زیانێكی نابێت.



PM:03:11:11/06/2016