یۆرۆی ٢٠١٦: سویسراو وێڵز سەرکەوتنیان تۆمار کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو یاری لە هەردوو گروپی یەکەم و دووەمی یۆرۆی ٢٠١٦ ئەنجام دراو هەڵبژاردەکانی وێڵزو سویسرا شکستیان بە هەڵبژاردەکانی سلۆڤاکیا و ئەلبانیا هێنا.

لە یەکەم یاریدا لە گروپی یەکەم هەڵبژاردەی سویسرا بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی بە هەڵبژاردەی ئەلبانیا هێنا.

لە یاریەکی تردا لە گروپی دووەم هەڵبژاردەی وێڵز بە زەحمەت توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا بێنێت و یەکەم سێ خالی پاڵەوانێتیەکە دەستەبەر بکات.

هەردوو گۆڵەکەی وێڵز گاریس بەیڵ و کانۆ تۆماریان کرد.





spee

PM:09:04:11/06/2016