پارێز‌گاری ئه‌نبار ئه‌نجامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێشلێكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سنوری قه‌زای فه‌لوجه ڕاگه‌یاند‌و ده‌ڵێت" به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، حه‌شدیشه‌عبی ده‌یان هاوڵاتی كوشتوه‌و زیاتر له(650) كه‌سیشی بێسه‌ر‌وشوێن كردوه".
ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوز بڵاویكرده‌وه له‌زاری سوهه‌یب ئه‌لراوی پارێز‌گاری ئه‌نبار ئاشكرایكرد" له‌پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیانی ئاواره‌ی ناحیه‌ی (سه‌قلاویه)ی قه‌زای فه‌لوجه ده‌ركه‌وتوه، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی (49) هاوڵاتی ئاواره‌ی كوشتوه‌و (643) كه‌سی دیكه‌شیان بێسه‌ر‌وشوێن كردوه".
ئه‌لروای ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌روه‌ت و سامانی هاوڵاتیانی ئه‌و شوێنانه‌ی داگیریان کردووه به تاڵان بردووه.
ماوه‌ی مانگێکه هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق ده‌ستیان به هێرشکردووه بۆ سه‌ر قه‌زای فه‌لوجه، به‌لآم تا ئێستا ناوه‌ندی شاره‌که ئازاد نه‌کراوه‌و له‌یه‌که‌م رۆژی هێرشه‌که‌وه چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار ده‌کرێت به کوشتن و وونکردن و تالآنکردن.