نه‌وشیروان مسته‌فا: ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ته‌رازووی هێز له هه‌رێم ده‌گۆڕێت
نه‌وشیروان مسته‌فا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕێكه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی، به‌ڕێگه‌ی مه‌شرو ع‌و قانوونی ته‌رازووی هێز له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆڕێت.
به‌پێی میدیاكانی گۆڕان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هۆڵی زه‌رگه‌ته له مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و ڕایه‌ڵه‌ی مه‌كۆكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ماوه‌ت، قه‌ره‌داغ، شارباژێر، سۆران، پێنجوێن و سه‌یدسادق كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا ڕایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كاری رێكخراوه‌ییدا چۆته قۆناغێكی گرنگه‌وه.
وتیشی "به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه چه‌ندین كێشه به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتوه‌و كاری كردۆته سه‌ر ته‌ونی كۆمه‌ڵایه‌تی، به ڕاده‌ی یه‌كه‌میش پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رپرسیاره له‌و دۆخه كه ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌رێمی كوردستاندا".
نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕاشیگه‌یاند، له رابردوودا ئومێدێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئابوریی نه‌وتی كوردستان هه‌ڵچنی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له‌به‌رده‌م نوێنه‌ری حیزبه سیاسییه‌كاندا له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت دایان نه‌یان برده سه‌ر، ئه‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستانی به‌و دۆخه گه‌یاند.
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیش وتی، رێكه‌وتنه‌كه ئه‌نجامی گفتوگۆی زیاتر له‌ساڵێكه و لێره به‌دواوه توانایان به‌هێزتر ده‌بێت و ئه‌و رێكه‌وتنه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێم و پاێزگاكان كاری پێده‌كرێت و له ئه‌نجامیشدا به‌ڕێگایه‌كی مه‌شروع و قانونی ته‌رازوی هێز له‌كوردستانی عێراقدا ده‌گۆڕێت، له‌قۆناغی یه‌كه‌می رێكه‌وتنه‌كه‌شدا ئامانجی یه‌كه‌می گۆڕان و یه‌كێتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كان و باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌بێت.
PM:01:46:13/06/2016