خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد دكتۆرە بەلقیس لە نوێترین وێنەیدا بەشێوەیەكی جیاواز دەردەكەوێت.
لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وێنەیەكی نوێ هونەرمەند بەقیس دۆسكی بڵاودەبێتەوە كە تێیدا بە لەچكەوە دەردەكەوێت، ئەمەش بەهۆی بەڕۆژوو بوون و وەك ڕێزگرتنێك بۆ مانگی ڕەمەزان.
پێشتر ئەو خانمە هونەرمەندە ئاماژەی بەوە كردبوو كە دەیەوێت سەردانی ماڵی خوا بكات و فەریزەی حەج بەجێبهێنێت.
دكتۆرە بەلقیس ساڵی 1953 لەدایك بووە و بەشێكی زۆری ژیانی لە شاری بەغداد بەسەر بردووە و ماوەی چەندین ساڵە سەرقاڵی ئەنجامدانی كاری هونەرییە، لەئێستاشدا نیشتەجێی هەولێرە و مامۆستا كۆلێژی هونەرە جوانەكانە.