سەبارەت بە هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەر سلێمانی هۆشداری دەدرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بڕیاری تاپۆكردنی موڵك لەسەر هاوڵاتیانی عەرەب لەشاری سلێمانی بە هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەر ئەم شارە ناولێدەبات.

ئەوبەكر هەڵەدنی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەیامێكیدا رایگەیاند: ئەمشەو گوێبیستی هەواڵێكی سە یربووم كەتوشی خەفەت ومەراقێكی تری كردم كەگوایە پارێزگاری سلێمانی بڕیاری داوە هاوڵاتیانی عەرەب بۆیان هەبێت موڵك وزەوی وخانووبەرە بكڕن ولەسەر خۆیانی تاپۆ بكەن.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی دەشڵێت: ئەم بڕیارە تاسەر سەقەتە پێمان دەڵێ بۆچەند ساڵێكی تر سلێمانیش فت وبەدەردی كەركوك وخورماتوو ناوچەكانی تردەچێت، پاساوی نالۆجیكی ئەوبڕیارە بۆگەرم كردنی جموجۆڵی بازاڕ وكڕینوفرۆشتن وڕاكێشانی سەرمایە یە بۆهەرێم لەم كاتی قەیرانەدا،واتە چۆن گلەییمان لەدەسەڵات دارانی كورد لەبەغداد دەكرد كە لەبەر دەسكەوت و پارە خەمی كەركوك وناوچە جێناكۆكەكانیان نیە، ئەوەتابەدەستی خۆمان وبۆدەسكەوتێكی كاتی ومشتێ پارە پایتە ختی كوردایەتی هەرزان فرۆش دەكەین ودەیكەینە دیاری بۆ اخواننا الحبیب كەبەدەستی ئەوان ئەنفال وكیمیاباران كراین وڕۆڵە نازدارەكانمان گەردنە بەرزەكانیان بەپەتی نەگریسی سێدارەی قەسابخانەكانی ئەبو غریب وموسڵ وهەیئەی خاسەی كەركوك دەخنكێنران.

ئەبوبەكر هەڵەدنی بەردەوام دەبێت و دەشڵێت: پاش ماوەیەكی تر دەبێت داوای ئاساییكردنەوەی دۆخی سلێمانی وهەڵەبجە وسەیدسادق وكەلار تەنانەت سرگەڵوو شێنێ وتەوێڵەو فەقێ مستە فا وشاناخسێ لە براعەرەبە ئازیزەكانمان بكەین،كەهەموان باش دەزانن ئەوان چۆن گەشە دەكەن وهەریەكەیان بە چوارژنەوە بەدەرزەن منداڵ دەخەنەوە .

پەرلەمانتارەكەی یەكگرتووی ئیسلامی ئاماژەبەوەش دەكات: سیاسەتی شكست خواردوی حكومەتە بێ باك وقەیران خوڵقێنەرەكەی هەرێم نابێ پاساووبیانوو بن بۆئەم هەڵانە،داواكارم سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگاو پەرلەمانتاران وحزبەكان وڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی ومامۆستایانی ئاینی ومامۆستایانی زانكۆ وخویندكاران لە سەر ئەم بەتەعریب كردنەی سلێمانی بێنە دەنگ وگوشارەمەدەنیەكان بەكاربهێنن بۆڕاگرتنی ئەم بڕیارە لێوان لێو لەهەڵەیە.



PM:06:17:13/06/2016