نه‌وشیروان مسته‌فا: كۆتایی به تاكڕه‌ویی له بڕیاری سیاسی‌دا ده‌هێنین
رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ده‌ن، كۆتایی به تاكڕه‌وی له بڕیاردانی سیاسی‌دا، بهێنین، ده‌شڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی موسیبه‌ت به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یاندا ده‌هێنن، ده‌كه‌ونه به‌رده‌می دادگا و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ له مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری سلێمانی، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی بازنه‌و ڕایه‌ڵه‌كانی هه‌ریه‌ك له مه‌كۆكانی كفری، خانه‌قین، كه‌لار، ڕانیه، قه‌لادزێ‌و كه‌ركوك‌و خه‌بات‌و كۆیه، كۆبۆوه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، به وردیی باسی دۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان‌و په‌یوه‌ندیی سیاسیی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد.
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردساتاندا، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن، كۆتایی به تاكڕه‌وی له بڕیاردانی سیاسی‌دا بهێنن.
وتیشی "شه‌ش كۆمیته دروست ده‌كرێت بۆ به‌دواداچونی ئه‌و مادده‌و بڕگانه‌ی له‌ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیدا هه‌یه‌و ئه‌م قۆناغه هه‌وڵ ده‌ده‌ن قۆناغی جێبه‌جێكردنی ئه‌وانه بێت‌و هه‌روه‌ها له‌رێككه‌وتنه‌كه‌شدا، هیچ مادده‌یه‌كی تێدا نییه له زیانی میلله‌ته‌كه‌مان بێت، به‌ڵكو هه‌مو مادده‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییانه".
له‌باره‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان‌و هۆكاره‌كانی دروستبونی قه‌یرانی داراییشه‌وه، نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: ره‌نگه ئێستا كاتی ئه‌وه نه‌بێت بچنه بنج‌و بناوانییه‌وه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی دیكه به دڵنیایه‌وه، ده‌بێت لێی بپرسنه‌وه بزانن بۆ هه‌رێم له‌و دۆخه باشه‌وه گه‌یشته ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا.
وتیشی "له‌هه‌ر جێگایه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه بۆ كۆمه‌ڵگا دروست ده‌كه‌ن‌و موسیبه‌ت به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا ده‌هێنن، ده‌كه‌ونه به‌رده‌می دادگا و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
PM:01:42:15/06/2016