ئەو خۆراكانەی پێویستە ژنی دووگیان لەڕەمەزاندا بیانخوات

پسپۆڕانی تەندروستی ئاشكرای دەكەن كە پێویستە ژنانی دووگیان لەسەر ڕای پزیشكی پسپۆڕ بەڕۆژووبن و لەكاتی بەڕۆژووبونیشدا چەند خۆراكێك هەن كە پێویستە گرنگیان پێبدرێت:

خۆراكە گرنگەكان بۆ ژنی دووگیانی بەڕۆژوو

1- لە ژەمی ئێواراندا پێویستە گرنگی بەو خۆراكانە بدرێت كە بڕێك كالۆری و پرۆتین و كاربۆهیدرات لەپێكهاتەیاندا هەیە .

2-  لەدوای نانخواردنی ئێوارە باشترە ئەو خۆراكانە بخورێت كە كالسیۆم و پرۆتین و ئاسن لەپێكهاتەیدا هەیە بەتایبەت شیر و ماست و هێلكە.

3- خواردنەوەی دوو لیتر ئاو زۆر گرنگە لەبری ئەو بڕە ئاوەی جەستە لەدەستی دەدات كاتێك بەڕۆژووندا ،چونكە وشكبونەوەی جەستەی دەبێتە هۆی چونەوەیەكی منداڵدان بەمەش ئەگەری منداڵبونی پێش وەخت زیاد دەبێت.

4- پێویستە ژنی دووگیان گرنگییەكی زۆر بدات بەخواردنی ژەمی پارشێو، بە تایبەت ئەو خۆراكانەی ووزە بەلەش دەبەخشن.

5- كەمكردنەوەی بەكارهێنانی بیبەری تون و بەهاراتەكان لەئامادەكردنی خواردنەكاندا و كەمكردنەوەی خواردنەوەی چا و قاوە.



PM:04:03:15/06/2016