ژنێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی پێیوایە جینوساید و تاوانه‌كانی داعش باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی ئیزدیه‌كانی پێشخستووە.
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ رووداوی بەشی ئینگلیزی کە دوو رۆژ لەمەوبەر لەگەڵیدا سازکراوە، چنار سەعدوڵا وەزیری پێشووی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، باس لەوە دەکات "پێشتر ئێزدیه‌كان ژنیان كوشتووه‌و ئێستا نایكوژن، پێشتر ژن رۆڵی نه‌بووه، ئێستا رۆڵی هه‌یه، پێشتر داخراوبوون ئێستا كراوه‌ن".
چنار کە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیشە، دەڵێت" هه‌ر بۆیه هه‌رچه‌نده جینوساید كراون، هه‌زاران ژن و كچیان لاقه كراوه، شار‌و دێ و گوندیان روخاوه، بەڵام ژیانیان به‌ره‌و باشتر گۆراوه و، تازه ئه‌و ژیانه كۆنه گوزه‌شت و ناگەڕێته‌وه".
بەپێی ئاماری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاروباری ئیزیدیه و نبوه‌كان له دهۆك لە رۆژانی ٢٠١٤/٨/٣ و رۆژانی دوایی کە شەنگال و ناوچەکانی ئەو قەزایە کەوتە دەست داعش ٦٢٥٥ کەس بێ سەروشوێنن و لەدەست داعشدان، ٤٥١٢ ژن و ٣٠٤٦ کوڕ‌و پیاون، ئەمە جگە لەوەی ١٥٠٠ کەس ئیزیدی کوژراون و ٨٩٠ بریندار‌و ٢١ گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزیدیەکان لەلایەن داعشەوە هەیە، هەروەها ٤٢ مەزاری ئاینی تەقێنراوەتەوە.ئەوانەی رزگاربوون ٢٣٧٧ ئێزیدی لە ئافرەت و پیاو و مناڵ رزگاریان بووە.