کەسایەتی دیاری گۆڕان، قادری حاجی عەلی دەڵێت" هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا هێرشه بۆسه‌ر هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و دەنگدەرانی".
لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ میدیای گۆڕان، قادری حاجی عەلی لەسەر ئەو هەڵمەتە راگەیاندنەی کە کرایە سەر نەوشیروان مسەتەفا دەڵێت" له ساڵی پاره‌وه گرژیه‌ك له نێوان پارتی و گۆران‌دا روویدا، پاش رێگرتن له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ده‌ركردنی وه‌زیره‌كانی گۆڕان له حكومه‌تدا، له‌و كاته‌وه راگه‌یاندنه‌كانی پارتی بێ وه‌ستان و به‌رده‌وام بوون به زمانێكی زبر‌و ناشایسه له دژایه‌تی كردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و شه‌خسی كاك نه‌وشیروان، به‌مه‌رجێك به درێژایی حه‌وت تا هه‌شت مانگی رابردوو، ته‌نها رسته‌یه‌كیش له‌لایه‌ن كاك نه‌وشیروانه‌وه وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه، پاش رێكه‌وتنه‌كه پارتی له‌بری ده‌ست خۆشی وه‌كو هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستان، كه‌وته دژایه‌تی توند‌و هه‌ڵمه‌تێكی نابه‌رپرسانه له راگه‌یاندنه ره‌سمی و سێبه‌ره‌كانیانه‌وه".
قادری حاجی عەلی لەو دیدارەدا دەڵێت" ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به كاك نه‌وشیروان كرا ته‌نها ته‌شهیرو بێئه‌ده‌بیكردن نه‌بوو له ناو راگه‌یانده‌كانی پارتیدا ، به‌ڵكو كار گه‌یشته دروستكردنی تۆمه‌ت و سكاڵا تۆمار كردن ، هۆكاری راسته‌قینه‌ی ئه‌م هێرشه تونده‌ش ئه‌وه‌یه كه كاك نه‌وشیروان هه‌میشه دژی گه‌نده‌ڵی بووه، دژی ناعه‌داله‌تی و تاكڕه‌وی حیزبی ودژی سه‌پاندنی سیستمی حوكمرانی بنه‌ماڵه‌ییش بووه، وه هه‌میشه هه‌وڵی داوه بۆ گۆڕینی سیسته‌م به سیسته‌مێكی ته‌ندرووست كه عه‌داڵه‌ت هه‌وێنی بێت و یاسا تیادا سه‌روه‌ر بێت".
سەبارەت بەشێوازی توندی میدیای گۆڕان لەو هەڵمەتەی نێوان هەردوولادا، قادری حاجی عەلی دەڵێت" وه‌ك وتم ئه‌وان چه‌ندین مانگه به‌رده‌وامن، به‌ڵام ناكرێت چیتر رێگه بده‌ین ئه‌وان نابه‌رپرسانه ره‌مزی بزووتنه‌وه‌كه‌مان كه ره‌مزی خه‌باتی كوردایه‌تی و نمونه‌یه‌كی باڵایه لای ئێمه‌ش و لای خه‌ڵكی كوردستان بۆ راستگۆیی و پاكی به‌ر ته‌شارو ناهه‌قی به‌رامبه‌ر بكه‌ن و ئێمه‌ش بێده‌نگ بین، بۆیه هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا هێرشه بۆسه‌ر هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ده‌نگده‌رانی گۆڕانیش، چونكه له نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوڵاتیان و ده‌نگده‌رانی و كاك نه‌وشیرواندا، په‌یوه‌ندیه‌كی ئۆرگانی هه‌یه، وه گۆڕان له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی كاك نه‌وشیرواندا سیاسه‌ته‌كانی داده‌ڕێژێت و په‌یڕه‌وی ده‌كات".
قادری حاجی عەلی کە پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بووەو ئێستاش یەکێکە لەهەڵسوڕاوەکانی گۆڕان، لەو هەڵمەتی راگەیاندنەی کە لەلایەن میدیاکانی پارتیەوە لە چەند مانگی رابردوودا کرایە سەر نەوشیروان مستەفا، ئەم تاکە هەڵسوڕاوی گۆڕانە کە لەنێو کادیرە کۆنەکانی یەکێتی کە ئێستا لە ناو گۆڕاندان لەسەر ئەم پرسەو رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە، بێتە دەنگ.